Psalms 82

زەبوورێکی ئاساف.

1خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،
لەنێو خوداوەندەکان
ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82‏:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10‏:34‏-36.‏‏
دادوەری دەکات.

2«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،
لایەنگری بەدکاران دەکەن؟
لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،
دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.
4فریای لاواز و نەداران بکەون،
لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

5«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،
هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

6«من گوتم:”ئێوە’خوداوەندەکان‘ن،
هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“
7بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،
وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

8خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،
چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.
Copyright information for CkbKSS